Wednesday, December 7, 2011

گەورەترین خێزان لە جیھاندا











لە ویلایەتی میزورام لە باکووری رۆژھەڵاتی ھیند، لە یەکێک لە ماڵەکانی ئەو ناوچەیەدا سوپایەک خەریکی چاکردنی گۆشت و لێنانی برنج و وردکردنی تەماتەیە، بەڵام ئەم سوپایە سەربازنین خزمەت بەوڵاتەکەیان بکەن، بەڵکو ئەندامی یەک خێزانن کە سەرۆکەکەیان ناوی زیونا فلزیونایە، کە ٣٩ ژن، ٨٦ کوڕو کچ، لەگەڵ ٣٥ کوڕەزاو کچەزای ھەیە، ئەمەش وا دەکات ببنە گەورەترین خێزان لە جیھاندا.


ئەندامانی ئەم خێزانە کە لە ١٦٠ کەس پێکھاتووە لە ماڵێکی گەورەی چوار نھۆمی کە ٢٢ ژوری نوستنی تێدایە ژیان بەسەر دەبن، سەرۆکی خێزانەکەش دەڵێت منداڵەکانم نایانەوێت لێم جیاببنەوە، بەڵکو دەیانەوێت لەسەر رێچکەی باوکیان بڕۆن و خێزانی گەورە پێکبھێنن.


لە حەوشەی ئەم ماڵەدا ھەفتانە ٣ جار ئاژەڵی گەورە سەردەبڕدرێت، رۆژانی تریش بۆ یەک ژەمی خواردن ٣٠ مریشک و بەرازێک لێدەنرێت، لەگەڵ ٢٥ کگم برنج و ٤٠ کگم پەتاتە.


زیونا بۆ یەکەمجار لە تەمەنی ١٧ ساڵیدا ژن دەھێنێت، ئێستاش تەمەنی ژنە گەورەکەی ٧٠ ساڵە و ژنە بچوکەکەشی ٣١ ساڵە، ئەم خێزانە گەورەیە ھەموو کارێک خۆیان ئەنجامیدەدەن، کشتوکاڵ کردن و بەخێوکردنی ئاژەڵ، منداڵەکانیش بۆ خوێندن رۆژانە رودەکەنە خوێندنگەیەکی نزیک لە خۆیان.

No comments:

Post a Comment